AM:08:22:07/01/2025
1200 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەراورد بە دوێنێ تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ چوار سەنت دابەزی
ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٣ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ ٥٠ سەنت دابەزی هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت
پاش ئەوە هات کە یەکێتى ئەوروپا رەزامەندی نیشاندا لەسەر سەپاندنى گەڕێکى دیکەى
سزا بەسەر کەرتى نەوتى رووسیا، بەوەش ترسى ئەوە لە بازاری نەوتدا دروستبووە کە هەناردەى
نەوتى رووسیا کەمببێتەوە.