سەردێڕ:

غەززە بە ئاگربەست رازی بوو

AM:09:34:06/01/2025

9628 جار خوێندراوەتەوە

بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست لەگەڵ ئیسرائیل رازی بووه‌ و به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ش، ئاڵوگۆڕی ٣٤ بارمته‌ بە ژمارەیەک زیندانی له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام ده‌درێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بە ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی‌ راگەیاند، ئەوان ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ٣٤ بارمته‌ی ئیسرائیلی ئاڵوگۆڕ بکەن لە بەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە گیراون.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر رێككه‌وتنێك به‌نده‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی كشانه‌وه‌ و ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌، بەڵام تا ئیستا ئیسرائیل سەبارەت بەوە هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.

هاوکات، پێشتریش حكومەتی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شاندێکی باڵای وڵاتەكەی و بەرپرسانی ئەمنی رەوانەی قەتەر کردووە بۆ بەشداریکردن لە خولێكی نوێی دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە و گەیشتن بە رێککەوتن بۆ ئازادکردنی  بارمتەکان.

 













گەلەری