PM:09:12:05/09/2022
12752 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، چوار موشەک لە سنوری گوندی تاراوای سنوری ناحیەی خەلیفان کەوتنەخوارەوە و تا ئێستا زیانەکان نەزاندراون.
بە گوێرەی وتەی چەند شایەتحاڵێک لە نزیک شوێنی رووداوەکە، لە نزیک کاتژمێر هەشت و ٤٠ خولەک دەنگی چوار موشەکی کاتوێشا بیستراوە کە دەنگێکی بەهێزی هەبووە و خەڵکی گوندەکە ترساون.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری
ئیدارەی سۆران لەبارەی رووداوەکەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە ژمارەی ئەو
موشەکانەی ئاڕاستەی گوندی تاراوە کراون ژمارەیان چوار موشەک بووە و هیچ زەرەرو
زیانێکیان نەبووە و سەرچاوەی ئاڕاستەکردنی موشەکەکان نەزاندراون.
ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە..
کەریم کەیفی، سۆران