شارهزایهكی بواری كهشناسی رایگەیاند، بهپێی پێشبینییهكانی ئێستا، وهرزی زستانی ئەمساڵ دوچاری ھاتنی رێژهیهكی زیاتری بارسته ھهوای زۆر بهھێز و ساردی ناوچه جهمسهریهكان دهبینهوه لهگهڵ زۆربونی دابارینهكان به بهفر و مانهوهی درێژ خایانی شهپۆلهكانی سهرما. دەشڵێت، "وڵاتانی عەرەبی کە عێراق یەکێکە لەوان لە چوارچێوەی ئەم گۆرانکاریانەدا دەبێت کە دووچاری زۆرترین شەپۆلی سەرما و بارستە ھەوایە ساردەکان ئەبینەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاراس جهبار شارهزای بواری كهشناسی لە هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لەم ماوەی رابردوودا بەپێ راپۆرتێک لەلایەن سەنتەری کەشوھەوای عەرەبەوە باس لەوە دەکرێت زستانی داھاتوو یەکێک لە زستانە سەختەکان لە وڵاتانی عەرەبیدا کە وڵاتی خۆشمان لەچوارچێوەی ئەم گۆرانکاریانە دەبێت".
ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دووچاری زۆرترین
شەپۆلی سەرما و بارستە ھەوایە ساردەکان دەبێت.
دەشڵێت، سەرەتا لە ھاوینی
ساڵی رابردوودا سەھۆڵە جەمسەرییەکانی باکوری زەوی جیاواز لە ساڵانی پێشتر کەمترین
رێژەی توانەوەیان بەخۆیەوە بینی و لە وەرزی زستانیشدا بەفرێکی زیاتر و سەھۆڵێکی زیاتری
لەسەر دروستبوویەوە و ھەوا ساردەکان فراوانتر و بەھێزتربوون لەدەوری ناوچە جەمسەریەکان.
ئەوەشی خستووەتڕوو، "وەک بینرا لە سەرەتای ئەمساڵدا مەودایەک شەپۆلێکی
بەھێزی سەرما و بەفر بارین ناوچەکانمانی گرتەوە لە چەندین ناوچەدا پلەکانی گەرما بەرادەی
تۆمارکردنی ریکۆرد نزمبوونەوەو کەشێکی زۆر ساردی رەخساند کە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا
وێنەی نەبوو، وە ھاوینی ئەمساڵیش ھەمان دۆخ دووبارە بووەتەوە بەسەر ناوچە سەھۆڵیەکانی
جەمسەری باکوردا و بەچڕی ھەوای سارد بەسەر ناوەندەکەیدا کۆبووەتەوە لە ئەنجامی دابەزینی
زۆری پەستانی بەرگەھەوا "
دەشڵێت، ئەمەش وای کردووە لە چاو ساڵی رابردووشدا تا ئەم
کاتە کەمترین رێژەی توانەوەی بەسەردا بێت کە لەمانگەکانی داھاتوودا سوری دروستبوونەوەی
سەھۆڵەکانی دەستپێدەکاتەوە رێژەی زیاتر بەرھەم دەھێنێت لەبەرامبەر تۆمارەکانی چەندین
ساڵی رابردوودا.
لەبەشێکی دیکەی
راگەیەنراوەکەی ئاراس جەباردا هاتووە، لێرەشدا
ئەوەی گرنگە بە نیسبەت ئەم بابەتەوە وەرزی زستانە لە نیوەی گۆی باکوردا کە بەم ھۆکارانەوە
بارستە ھەوایە ساردەکان بەھێزتر و فراوانتر ئەبنەوە لە جاران بۆیە لە وەرزی زستانی
داھاتوودا ئەمە یەکێک ئەبێت لە ئەگەرەکان کە لە عێراق و هەرێم و رۆژھەڵاتی ناوەراستدا
دووچاری ھاتنی رێژەیەکی زیاتری بارستە ھەوای زۆر بەھێز و ساردی ناوچە جەمسەریەکان ببێتەوە
لەگەڵ زۆربوونی دابارینەکان بە بەفر و مانەوەی درێژ خایانی شەپۆلەکانی سەرما لەناوچەکەدا
بە جۆرێک لەماوەی زستانی ساڵانی رابردوودا بەدی نەکرابێت.
لە کۆتایی
راگەیەنراوەکەیدا ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت، ھەرچەندە کات زووە لەسەر
باسکردنی ئەم زانیاریانە تەنھا بۆ بەرچاو روونیە.