٥٠ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و بواری ئەنفال و جینۆساید و چالاکوانی مەدەنی و پارێزەر و رۆژنامەنوس و کەسوکاری ئەنفالکراوەکان راگەیەنراوێکیان لە بارەی هێنانەوەی ١٧١ روفاتی ئەنفالکراوان ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، حکومەت لە هێنانەوەی ئەو ١٧١ روفاتە بێباکە و پێویستە بەزوترین کاتی بیانگەڕێنێتەوە بۆ کوردستان.
لە راگەیەنراوەکەیاندا رێکخراوەکان
و چالاکوانان و مافپەروەران و پارێزەران چەند داوایەکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم
کردووە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
هەر ئێسکێكی ئەنفالکراوان کەسوکاری هەمووانە
بۆ ٢١ـی ئاب، رۆژی دادپەروەری
رووفاتی ١٧١ئەنفالکراومان بهێننەوە.
وەك ئاشکرایە لە ئابی ٢٠٠١٩،
لە ئەنجامی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لە ناوچەی تەلشێخە لە شاری سەماوە لە
باشوری عێراق، رووفاتی (١٧١) ئەنفالکراو دەرهێنرا، کە سەرجەمیان لە ژنان و منداڵانی
ئەنفالکراو پێکهاتبوون.
مەخابن دوای سێ ساڵ، تائێستا
هیچ هەنگاو و هەوڵێك نابینین بۆ هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانمان بۆ باوشی نیشتمان، کە
ماوەی سێ ساڵە لە پزیشکی دادی بەغدایە.. ئەمەش کەمتەرخەمی و بێباکی حکومەت لە هەمبەر
ئەم پرسە دەردەخات.
بەپێی بەدواداچونەکانمان،
هۆکاری دواخستنی هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانی ئەنفالکراوانمان، بە مەبەستی وەرگرتنی
سامپڵی خوێنە لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ پشکنینی (DNA) و ناسینەوەی
رووفاتەکان، ئەم هەنگاوەش چەند گرنگ و جێی بایەخە، بەڵام بیرکردنەوە لەم هەنگاوە،
دوای سێی ساڵ لە مانەوەی رووفاتەکان لە پزیشکی دادی بەغدا، بێباکی و کەمتەرخەمی لایەنی
پەیوەندیدار دەردەخات.
بۆیە مانەوەی رووفاتی ئازیزانمان
لەمە زیاتر؛ نا ئارامی بە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەخشیووە، چونکە هەمان ئەو مەترسیانە
بە یادی هەمووان دەهێنێتەوە، کە بەسەر روفاتی ئەنفالکراوانمان لە ساڵی ٢٠١٣هات،
کاتێك بەهۆی شۆرتی کارەباوە، بەشێکی پزیشکی دادی نەجەف سوتاو و بەهۆیەوە روفاتی ئەنفالکراوانمان
لەو شوێنە سوتا، کە ئەمەش بە بەڵگە و نوسراوی فەرمی لای حکومەتی عێراق و رێکخراو ICMPـی نێودەوڵەتی تۆمارکراوە.
لەم رووەوە ئێمە وەك ئامادەکارانی
ئەم یاداشتە، کە پێکهاتووین له ژمارەیەك رێکخراو و نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
و کەسوکاری ئەنفالکراوان. سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی
کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی لەوە زیاتر دواخستنی
هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوانی ئازیزمان، بە تایبەت کە دۆخی شاری بەغدا بە هۆی
ئاڵۆزییە سیاسیەکان، رۆژ لە دوای رۆژ لە خراپیدایە.
هاوکات ئەوە دەخەینەڕوو، ئەگەر
پاساو بۆ دواخستنی هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانمان، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی (DNA) بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان بێت، ئەوە چەندین رێگا چارەسەر
هەیە، لەوانە وەرگرتنی سامپڵ لە رووفاتەکان و بارکۆدکردنی سامپڵ و گۆڕی رووفاتەکان،
تا ئەوەی لە هەر کاتێکدا ویسترا بە بەراوردکردنی بە سامپڵی کەسوکاری ئەنفالکراوان
بناسرێنەوە و ئێمە ئەم رێگایە بە باشترین و خێراترین رێگا دەبینین، بە پێچەوانە هەر
رێگایەکی تر بۆ ئەم پرۆسەیە تەنها و تەنها دەبێتە هۆکاری زیاتر دواکەوتنی هێنانەوەی
رووفاتەکان.
هەروەها داوا دەکەین:
یەکەم: بۆ رۆژی ٢١ی ئاب، کە
ساڵڕۆژی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی تاوانبارانی رژێمی بەعسە لەسەر دۆسیەی ئەنفال
لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٦ ئەم رۆژە بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان بە رۆژی دادپەروەری ناسێنراوە،
لەم رۆژەدا رووفاتی ئازیزانمان بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
دووەم: له پرسی هێنانەوەی
رووفاتی ئەنفالکراوان و هەڵدانەوەی گۆڕ غەریبانی ئەنفالکراوانمان، گوێی لە ویستی سەرجەم
کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بگرترێت بەبێی جیاوازی و بە یەکسانی کە زۆرینە کەسوکاری
قوربانیان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و نوسەران و توێژەران و چالاکوانانی ئەم
بوارە، لەگەڵ بە پەلە هێنانەوەی ١٧١رووفاتەکەی ئەنفالکراوانمانن.
سێیەم: بە پەلە وخێرا دەست
بکرێت بە هەڵدانەوەی سەرجەم ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی دیکە، کە لە هەمان ناوچەی تەلشێخە
لە شاری سەماوە دۆزراونەتەوە و تائێستا بەدواداچوون و کار بۆ هەڵدانەوەیان نەکراوە،
کە بەشێکیان بە چەند مەترێك دوورتر دەکەونە تەنیشت ئەو گۆڕەی کە رووفاتی ١٧١ ئازیزانمانی
تێیدا بوو، چونکە بە هۆی گۆڕانکارییە سروشتیەکانی بیابان، مەترسی داپۆشین و
بزربوونی شوێنی گۆڕەکان بەردەوام هەیە.
چوارەم: داوا لە کەسوکاری
ئەنفالکراوان دەکەین، بەپێی یاسای پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق بە ژمارە (٥)ـی
ساڵی (٢٠٠٦)، که بە یاسای ژمارە (١٣) ساڵی (٢٠١٥) هەموارکراوەتەوە، بچن لە فەرمانگەی
گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە بەغدا داواکاری بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان تۆمار بکەن، چونکە یاسای
ئاماژە بۆ کراو، ئەولەویەتی داواکاریی لەم پرسە بە کەسوکاری جینۆسایدکراوان داوە.
پێنجەم: حکومەتی هەرێم و
نوێنەرانی کورد لە بەغدا، پرسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد لە هاوشانی دۆسیەکانی بودجە
و نەوت، بکەنە بنەمای گفتوگۆ و رێکەوتن لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عیراق.
رێکخراوەکان و نووسەران و
چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراوان
١ـ رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
٢ـ رێکخراوی مانەوە بۆ پرسی
شەهیدان و ئەنفالکراوان
٣ـ کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی
ئەنفال
٤ـ گۆڤاری تۆپزاوە
٥ـ ڕۆژنامە نوگرەسەلمان
٦ـ رێکخراوی بەرگری لە مافی
قوربانیانی گۆرە بەکۆمەڵەکان
٧ـ رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ
ژنانی ئەنفال
٨ـ رێکخراوی کوردیپێدیا بۆ
ئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمان
٩ـ رێکخراوى منداڵه ونبووەكانی
هەڵەبجە
١٠ـ رێکخراوی چاودێری کوردۆساید
ـ کوردستان
١١ـ رێکخراوی گەشەپێدانی
مافی مرۆڤ
١٢ـ رێکخراوی چێرۆکەکانی ئەنفال
١٣ـ تۆڕی هاوپەیمانی رێکخراوە
کوردستانیەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
١٤ـ رێکخراوی عەرعەر بۆ
داکۆکیکردن لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالکراوان
١٥ـ گروپی کار بۆ ئەنفال
١٦ـ ڕێکخراوی گەرمەسێر بۆ
پرسی فەیلەیەکان
١٧ـ ناوەندی داکۆکی پشدەر
بۆ قوربانیان و جینۆسایدکراوان
١٨ـ کۆمەڵەی روناکبیری و گەشەپێدانی
کۆمەڵایەتی لە کەرکوك
١٩ـ ڕێکخراوی میپرا بۆ پەرەپێدان
و ڕۆشنبیری یارسانی
٢٠ـ فوئاد عوسمان ـ
چالاکوان لە بواری جینۆساید
٢١ـ وزیرە جەلال سەعید ـ
چالاکوانی بواری جینۆساید
٢٢ـ پەرژین جەعفەر حاجی
روستم ـ خوشکی شەھید وئەنفال - چالاکوانی کەیسی ئەنفال و جینۆساید
٢٣ـ سالار مەحمود ـ سەرۆکی
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
٢٤ـ شارا محەمەد ـ خوشكی شەهید
٢٥ـ عادل حاجی محەمەد ـ
پارێزەر و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان
٢٦ـ نازدار ئەسعەد مەحمود
ـ چالاكوان له بوارى جینوساید و كەسوكارى قوربانى ئەنفالكراوان
٢٧ـ حازم محەمەد بلەیی ـ
نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
٢٨ ئەحمەد مەجید ـ چالاوانی
بواری جینۆساید و کەسوکاری قوربانیان
٢٩ـ ئەیاد ئیسماعیل کاکەیی
ـ پارێزەری دۆسیەی ئەنفال و دۆسیەی ئەنفالی بارزانیان لە دادگای باڵای تاوانەکان.
٣٠ـ دیمەن محەمەد نوری ـ
چالاکوانی بواری جینۆساید
٣١ـ عەلی بەندی ـ نوسەر و
چالاکوان لە بواری ئه نفال و جینوساید
٣٢ـ حیكمت فائق عارف ـ خاوەنی
(10) شەهیدی کیمیاباران هەڵەبجە
٠٣٣ رێکارێ مزویری ـ نووسەری
بواری جینۆساید
٠٣٤ شاخەوان شۆڕش ـ نووسەر
و توێژەری بواری جینۆساید
٣٥ـ هیوا سەید سەلیم ـ
نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٦ـ ئیبراهیم هەورامانی ـ
نووسەر له بواری جینۆساید
٣٧ـ هەژار هوشیار ـ توێژەر
لە بواری جینۆساید
٣٨ـ محەمەد زرنگ قەڵادزێی
ـ چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٩ـ سمکۆ سابیر ـ نووسەر لە
بواری ئەنفال و جینۆساید
٤٠ـ عەدالەت عومەر ـ نووسەر
و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
٤١ـ ھەدار زوبێر بارزانی ـ
پارێزەری کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان و پەرلەمانتار لە خولی پێشووی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق
٤٢ـ ئیسماعیل هەنارەیی ـ
پارێزەر و نووسەری بواری جینۆساید
٤٣ـ گوڵاڵەی گەرمیان ـ
نووسەری بواری جینۆساید
٤٤ـ قاسم کازم ـ کەسوکاری
ئەنفالکراو و چالاکوانی بواری جینۆساید
٤٥ـ هابیل ئەحمەد كەریم ـ
بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال
٤٦ـ ڕەوان تالیب ـ
چالاکوانی مەدەنی
٤٧ـ ڕەجەب عاسی کاکەیی ـ
چالاکوانی مەدەنی
٤٨ـ جەبار ئەحمەد ـ توێژەر
لە بواری جینۆساید
٤٩ عەلی مەحمود ـ نوسەر و
چالاکوانی بواری جینۆساید
٥٠ـ هێمن حەسیب ـ نووسەر و
چالاکوانی بواری جینۆساید