بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتوون، بڕیارە حکومەتی هەرێم هەفتەی داهاتووتر بەهۆی جەژنی قوربانەوە لەسەرجەم دام و دەزگا فەرمییەکاندا بکاتە پشووی فەرمی.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی ٦ی ٢٠٢٢ وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، رۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو رێکەوتی ٨ی ٧ی ٢٠٢٢ رۆژی وەستانی حاجییانە لەکێوی عەرەفە و رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووتر رێکەوتی ٩ی ٧ی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
جەژنی قوربان یەکێکە لە جەژنەکانی
موسوڵمانان کە بریتییە لە چوار رۆژ و ساڵانە
موسوڵمانانی جیهان لەکاتی دیاریکراودا، کە ساڵانە لە گۆڕاندایە، جەژن دەکەن.
بەمەش رۆژانی شەممە و
یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی
داهاتوو تر کەدەکاتە ٩ و ١٠ و ١١ و ١٢ی ٧ی ٢٠٢٢ رۆژانی جەژنی قوربان دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر
سعەدیە یەکەم رۆژی جەژنی ئاشکراکردبوو و باسی لەوەکردبوو، کە ٩ی مانگی تەمموز یەکەم
رۆژی جەژن دەبێت.
لە جەژنی قورباندا؛ بەپێی
توانا، هاوڵاتیان قوربانی دەکەن و بەشێکی زانایانی ئیسلامیش باس لەوەدەکەن، کە
قوربانی فەرزە لەسەر کەسێک کە توانای هەبێت.