بەرپرسی پەیوەندییەکانی باکوری حەشدی شەعبی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو ناوچانەی نائارامییان تێدایە حەشدی شەعبی لێنییە و ئەمەش یەکەمجار نییە حەشد تۆمەتبار دەکرێت.
عەلی حوسێنی بەرپرسی پەیوەندییەکانی باکوری حەشدی شەعبی لەچواڕجێوەی بەشداریکردنی لە پاننۆرامای ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، هەرناوچەیە و ئەو هێزە لێی بەرپرسە کە لێی جێگیرکراوە و حەشدی شەعبی هیچ پەیوەندییەکی بە جموجوڵەکانی سنورەکانی ناحیەی قادر کەرمەوە نییە.
وتیشی، هەرناوچەیەک هەر هێزیکی تێدابێت لە سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە ئەوان بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی
ناوچەکە.
لەبارەی جموجوڵەکان و کێوماڵەکانی حەشدی شەعبی لە سنوری ناحیەی قادر
کەرەم، عەلی حسێنی ئاماژەی بەوەدا، ئەو لە چ سنورێک بەرپرسبێت ئامادەیە لێدوان لەبارەی
ئەو ناوچەیە و چالاکییەکییەکانییانەوە بدات.
ئەمە لەکاتێکدیە، ئەمرۆ بۆ جاری سێیەم بە موشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی
کرۆمۆر.
سۆران محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەدا، لە بەیانی
ئەمڕۆوە سوپای عێراق و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە
چوارڕیانی فیلکەی نەوجول بە ئاراستەی گوندی خدر وەلید هەڵمەتێکی کێوماڵیان دەستپێکردووە
و هێزەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆر پۆلیسی نەوت و غاز لەو سنورە بەچەکی قورسەوە
خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
هەر ئەمشەو، هێزێکی زۆری دژە تیرۆر و کۆماندۆ بە چەکی قورسەوە کێلگەی غازی
کۆرمۆر جوڵەی پێکراوە و لە ئێستادا لە ناحیەی قادر کەرەم نزیکبووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێلی
پێشمەرگە لە بانی مەقان بە ئاڕاستەی ناحیەی قادر کەرەم لە حاڵەتی ئامادە باشیدان.
باسی لەوەشکرد، ئەو هێزەی پێشمەرگە چەکی قورسیان پێیە و لەسەر رێگای سەرەکی
جێگیر کراون.