سەردێڕ:

دوای کشانەوەی لە پەرلەمان سەدر داوایەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رەتدەکاتەوە

PM:12:23:20/06/2022

8028 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوودا دوو پارتی رکابەری سەدر رەتیانکردووەتەوە بەبێ سەدر حکومەتی نوێ پێکبهێنن و دەشڵێت، "دوو هاوپەیمانی هەوڵیانداوە سەدر لە بڕیاری کشانەوەکەی پەشیمان بکەنەوە."


ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی راگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەکانی هەفتەی رابردوودا، دوو پارت لە رکابەرانی سەدر رەتیانکردەوە پەلە بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بێ بەشداری لە سەدر.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان نیگەرانن لە پەلەکردنی نوری مالیکی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پێکهێنانی حكومەتی نوێ و ئەو ئاماژانەی جێگرەكانی دەیدەن لەبارەی خواستی گەڕانەوەی خۆی یان کاندیدە نزیکەکانی بۆ دەسەڵات.

باسی لەوەشکرد، چوارچیوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیەتییەکی تری سیاسی دەستپێشخەرییەكی بەپەلەیان پێشکەشی سەدر کردووە تێیدا داوای لێدەكەن بڕیاری کشانەوەکەی هەڵبوەشینێتەوە و بەڵێنی پێکهێنانی حکەمەتی زۆرینە بدات. بەڵام سەدر داواکەی رەتکردونەتەوە.

لەبارەی هەڵوێستی نوری مالیکیشەوە ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستووەتەڕوو، مالیکی ئەو دوو پارتەی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو ئەو هەوڵەیان رەتدەکاتەوە و پێی وایە دەبیتە هۆی لەدەستدانی ئەو دەرفەتە زێڕینە کە کشانەوەی سەدر پێشکەشی دەکات"، بەپێی رۆژنامەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، موقەتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئاراستەی سەرۆکی فراکسیۆنی سەدری کردووە تیایدا هاتبوو، پێویستە سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر، برای بەرێزم حەسەن عەزاری نامەی دەستلەکارکێشانەوەی براو خوشکانمان لە فراکسیۆنی سەدر پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن.

دوابەدوای داواکارییەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە ئەندمانی فراکسیۆنی سەدر بۆ پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی قەبوڵکرد و واژۆی لەسەرکرد.













گەلەری