سەردێڕ:

نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی بەرامبەر کۆبوونەوەکان لەبارەی هەڵبژاردنەوە راگەیاند

PM:11:06:12/06/2022

4360 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، وەک نەوەی نوێ پێیان باش نییە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک بکەن کە تایبەتە بە هەڵبژاردنەکانی هەرێم، چونکە ئەوان دەمێکە قەسەی خۆیان کردووە. دەشڵێت، " بۆ ئێمە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و سەرپەرشتی کردنی لەلایەن کۆمسیۆنێکی سەربخۆوە گرنگە."


هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان وەک نەوەی نوێ پێیان باش نییە بەشداری لەو کۆبونەوانەی تایبەتن بە هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکەن، چونکە بە هیچ شێوەیەک هیچ کێشە و گرفت و داواکارییەکیان نییە و تاکە شت لایان گرنگ بێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنە.

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ فرەبازنەیی بێت یاخود یەک بازنە، لیستی کراوە بێت یان داخراو، کۆمسیۆنی عێراق بێت یان هەرێم، دادوەر بێت یان هەرچی بێت گرنگ نییە، هێندەی ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن سه‌رپه‌رشتیی هەڵبژاردنەکە بكات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ هێزێک پێویست ناکات پاساو بهينێتەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و پێویست بە کۆبونەوە و کۆبونەوەکاری ناکات، بەڵكو ئەوە ئیشی پەرلەمانە و دەتوانن لایەنەکان لە ناو پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەن و یاساکان دەرچوێنن.













گەلەری