سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. رونکردنەوەیەک لەلایەن ئەو هاوڵاتییەی بۆ راوە ماسی ئاڕ بی جی تەقاند

PM:08:42:11/06/2022

60676 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێک لەمەوبەر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە تیایدا هاوڵاتییەک بۆ راوە ماسی چەکی ئاڕ بی جی بەکاردەهێنێت و ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. لە روونکردنەوەیەکیدا ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، "ڤیدۆیکەی کۆنە و چەندین جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاری دەهێنن و رووبەڕووی یاسایان دەکەمەوە".


ئەمرۆ شەممە، شەماڵ رەئیس، ئەو هاوڵاتییەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە بۆ راوەماسی چەکی ئاڕ بیجی بەکار دەهێنێت، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا روونکردنەوەی لەسەر ئەو گرتەڤیدیۆییەی بڵاوکردەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەیدا شەماڵ رەئیس دەڵێت، ئەو گرتەیەی بۆ راوەماسی ئاڕ بی جی بەکاردەهێنێت کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ پێنج ساڵ لەمەوبەر.

دەشڵێت، بەمەبەستی ئەوەی پوش و پاوان نەسوتێت ئەو کارەی کردووە.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئە پەیجانە بەمەبەستی دروستکردنی کێشە و قسە پێوتنی لەلایەن هاوڵاتییانەوە ناو بەناو ئەو گرتە ڤیدیۆ کۆنەی بڵاودەکەنەوە.

دەشڵێت، دەگەڕێت و سەرجەم پەیجەکان دەدۆزێتەوە و رووبەڕووی یاسایان دەکاتەوە.













گەلەری