سەردێڕ:

تورکیا ناوی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەگۆڕێت

AM:11:48:02/06/2022

87140 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەسەر داوای تورکیا بڕیاریان داوە ناوی وڵاتەکە لە زمانی ئینگلیزیەوە کە Turkey بووە بگۆڕن بۆ Türkiye.


ئاژانسی ئەنادۆڵی زمانحاڵی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داواکاری وڵاتەکەیانی قبوڵکردووە بۆ گۆڕینی ناوەکەی لە ئەنجومەنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شێوازی نوسینی زمانی ئینگلیزی تورکیاوە بۆ تورکییەکەی.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، ستیڤان دۆجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، نامەیەکیان لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە بەدەست گەیشتووە لەو بارەیەوە و داوایان کردووە شێوازی نوسینی Türkiye پەیڕەو بکرێت لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا لەجێگەی شێوازە ئینگلیزییەکەیTurkey.

وتەبێژەکەی رێکخراوی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارییەکە پەسەندکراوە و لە ساتی بەدەستگەیشتنی نامەکەوە داواکە جێبەجێ دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر رایگەیاندبوو، بەکارهێنانی Türkiye نوێنەرایەتییەکی باشتر دەکات و دەلالەت لە رۆشنبینی و شارستانیەتی و بەهاکانی گەلی تورکیا دەکات.

بەشێک لە چاودێران هۆکاری گۆڕینی ناوی Turkey بۆ Türkiye بۆ ئەوە دەگێڕنەوەک رێنوسە ئینگلیزییەکەی بە واتای "قەل" دێت و ئەمەش نیگەرانی لای بەرپرسانی ئەو وڵاتە دروست کردبوو.

ل.ل

ک.ئـ













گەلەری