سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم دابەشکردنی موچە کێشەی تێکەوت

PM:01:45:24/04/2022

12600 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی نەبوونی پارە لەبانکەکاندا، موچە دابەشنەکرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕیار جاف پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەلار ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەرچی دوێنێ راگەیەندرا ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ موچەی چەند وەزاتیك دابەشدەكرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكان موچە دابەشنەكرا.

ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەك لەو فەمانبەرانەی كە رۆژی پێشتر ناوی وەزارتەكانیان بڵاوكرایەوە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، ئێن ئاڕ تییان ئاگادار كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە موچەیوەزارەتەکانی رۆشنبیری و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و کارەبا و بەشێکی خانەنشینانیش دابەشنەکرا.

لەو بارەیەشەوە، ئاریا ئەنوەر بەڕێوەبەری بانكی كەلار هەواڵەكەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشت راستكردەوە و رایگەیاند، نەگەیشتنی پارە لەبانكی ناوەندی هەرێمەوە بە ئەوان بووەتە هۆكاری دابەشنەكردنی موچە.

ئاماژەی بەوەشدا، فەرمانبەرانی ئەو وەزارتانە بۆ موچەکانیان ملیارێك دیناریان پێویست بووە.













گەلەری