سەردێڕ:

هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک داوای دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکات

PM:01:20:24/04/2022

2128 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک رایگەیاند، هەوڵدەدەن لە رێگەی کۆکردنەوەی واژووە وە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکانی بکاتەوە. دەشڵێن، "شەش مانگە حکومەت بە بێ چاودێری پەرلەمان کارەکانی بەڕێوەدەبات و کاری نایاسایشی ئەنجامداوە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا بە ئامادەبوونی عەلا ریکابی جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک و ژمارەیەک پەرلەمانتارانی هاوپەیمانێتییەکە رایگەیاند، بەهۆکاری ئەو چەقبەستوییە سیاسییەی وڵاتدا پێیدا تێپەڕدەبێت و رێز لە دەستور و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ناگیرێن، ئەوا هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک دەستپێشخەرییەکی راگەیاند.

لە دەستپێشخەرییەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ داوایەکی فەرمی پێشەکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن و دەست بەکۆکردنەوەی واژۆدەکەن بەمەبەستی گرێدانی دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژی شەممەی داهاتوو رێکەوتی ٧ی ٥ی ٢٠٢٢.

هەربەگوێرەی دەستپێشخەرییەکە، داوا لە نوێنەرانی گەل دەکەن بەجیاوازی سیاسییانەوە ئامادەی دانیشتنەکەبن تا بگەنە چارەسەرێک بۆ کێشەی سیاسی ئێستا و تەواوکردنی پێکهێنانی لیژنەکان.

لەبەشێکی دیکەی دەستپێشخەرییەکەدا هاتووە، گرێدانی دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی هەنگاونانە بۆ پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، حکومەتی کاربەڕیکار ماوەی شەش مانگە بێ چاودێریکردنی پەرلەمان کاردەکات مافی بەخۆیداوە کە پێشێلی یاسای بەڕێوەبردنی وڵات بکات.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەهۆکاری ئەوەی سەرجەم پەرلەمانتارەکان سوێندی یاساییان خواردووە، داواکارییەک دەخەنە بەردەم دادگای فیدڕاڵی بەمەبەستی پابەندبوونیان بە ئامادەبوون لە دانیشتنەکانی پەرلەمان.

دەشڵێن، ئەگەر دانیشتنی پەرلەمان ساز نەکرێت و سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت ئەوا بەڕیگەی یاسایی و دەستوری داوادەکەن پەرلەمانی ئێستا هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنێکی دیکەی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.













گەلەری