سەردێڕ:

تەرمی منداڵێکی تازە لەدایک بوو دۆزرایەوە

AM:10:57:24/04/2022

4560 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەدیدیەکانی کەرکوک، منداڵێکی تازە لە دایکبوو لەناو کارتۆنێکدا دۆزرایەوە.


چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتنی خێرا لە نزیک باخچەی گەڕەکی حەدیدیەکان منداڵێکی تازە لە دایکبویان کە لەناو کارتۆنێکدا دانرابوو دۆزیەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی تەرمەکە دۆزراوتەوە دەرکەوت کە پێدەچێت چەند کاتژمێرێک پێش دۆزینەوەکەی بەهۆی سەرماوە گیانیلەدەستدابێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پۆلیس بەداداچونی بۆکردوە، هەر دوای لەدایکبونی منداڵەکە فڕێدراوە.













گەلەری