PM:02:27:26/04/2022
1956 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە فەرمی بەرشەلۆنە
گرێبەستی ئاراوخۆی بەرگریکاری تا هاوینی 2026 نوێکردەوە.
یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕۆناڵد ئاراوخۆی
بەرگریکاری ئۆرۆگوایی ڕاگەیاند.
یانەکە ئاشکرایکردووە،
گرێبەستە نوێیەکەی ئاراوخۆ تا هاوینی 2026ە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستکەشی یەک
ملیار یۆرۆیە لەگەڵ یانەکەیان لە کاتێکدا گرێبەستەکەی پێشووی لە هاوینی 2023
کۆتاییدەهات.
ئاماژەیان بەوەشداوە،
ڕۆژی 29ی ئەم مانگە لە کاتژمێر دوو و 30 خولەکی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای کامپ نۆ گرێبەستەکە
ئیمزا دەکات و کۆنفرانسێک لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە دەکات.
ئاراوخۆ لە هاوینی 2018
بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی پەیوەندیکردوە بە یانەی بەرشەلۆنەوە و لە ماوەی
رابردووشدا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەیان داوە
بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یاریگادا.
بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە
لەم وەرزەدا بەشداری لە 39 یاری یانەکەی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا، چوار
گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و حەوت کارتی زەردی وەرگرتوە.
ئاراوخۆ تا ئێستا تەنیا
یەک نازناوی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەدەستهێناوە کە ئەویش نازناوی جامی شای
ئیسپانیای وەرزی 2020 بۆ 2021 بوە
خ . ک