ئینزاگی: تا کۆتا سات بەردەوام دەبین لە رکابەرییکردن

PM:07:25:03/04/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی دوپاتیکردەوە تا کۆتا سات بەردەوام دەبن لە رکابەرییکردن و دەنگۆی پەیوەندییکردنی بە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوورە لە راستیی.

سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری هیلالی سعودی پێش یارییەکەیان بەرامبەر تەعاون وتی: یارییەکانی ئەم دواییە سەرجەمیان پڕ سەختی و رووبەرووبوونەوەی دژواری دەبێت.

تەعاونیش تیپێکی باشە و لەرووی کۆنترۆڵی تۆپ و هێرشبردنەوە نایابن، سەیری یارییەکانیانم کردووە و راهێنەرەکەیان کاری نایاب دەکات، دەبێت بە وریارییەوە مامەڵەیان لەگەل بکەین.

باسی لەوەشکرد، بەردەوام دەبن لە رکابەری تا کۆتا ساتەکان، تۆپی پێ پڕە لە رووداوی سەیروسەمەرە، بۆیە جیاوازی خاڵەکانیان هەرچەندبێت تا کۆتایی رکابەریی دەکەن.

دەشڵێت: دڵتەنگە بە سەرنەکەوتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ مۆندیال، چونکە شایەنی ئەوە بوون، هەروەها دەنگۆی پەیوەندییکردنی بە راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیە دوورە لە راستییەوە و هیچ شتێک سەبارەت بەو بابەتە بووونی نییە.