ئاربیلوا: سەرجەم یارییەکانی داهاتوویان وەک یاریی کۆتایی وایە

PM:06:20:03/04/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاربیلوا رایگەیاند یارییەکەیان قورس دەبێت و سەرجەم یارییەکانی داهاتوویان وەک یاریی کۆتایی وایە.

ئەلڤارۆ ئاربیلوای راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریال مایۆرکا وتی: نۆ یارییمان لە خولی ئیسپانیا ماوە، هەریەک لەو یارییانە وەک یاریی کۆتایی وایە بۆ ئێمە.

باسی لەوەشکرد، هەرگیز ئاسان نییە دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان لە دەرەوەی یاریگا یاریی بکەیت، مایۆرکاش وەک ئێمە پێویستی بە خاڵە، بۆیە یارییەکە قورس دەبێت.

وتیشی: هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نەیویست مەترسی لەسەر بێلینگهام دروست بکات، بەڵام ئیستا ئامادەیە و دەبێت هەنگاو بە هەنگاو توانای جەستەیی بۆ بگەڕێتەوە، مباپێش بە هەمان شێوە ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر ئاستی ئاسایی خۆی.

دەشڵێت: ڤینیسیۆس باشە، ئەگەرچی ئەنچیلۆتی پشووی پێویستی پێ نەدا، بەڵام بەڵام مەرجەکانی یاریکردن لە یانەی ڕیال مەدرید زۆر لە مەرجەکانی بەرازیل دەچێت.