PM:04:33:31/03/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد گواستنەوەی تۆرێسی کردووەتە ئامانج لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ئێستاوە پلانەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزتر کردنی سەرجەم هێڵەکانی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو تا بگەڕێتەوە سەر کێبڕکێ کردنی نازناوەکان.
ئەکرەم کۆنۆری رۆژنامەنووسە تورکی رایگەیاندووە، بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان ماوەی چەند مانگێکەلە رێگەی نوێنەرەکانیانەوە چاودێری فێران تۆرێسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەکەن.
رۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکردووە، پلانی کارگێڕی مانچستەر یونایتد بەو شێوەیە کە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا ئۆفەری پێشکەشی بەرشەلۆنە بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.
دەشڵێت، هۆکاری گرنگی پێدانی مان یونایتد بەو هێرشبەرە ئیسپانیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە ئەزمونی لە پریمەر لیگ هەیە و پێشتر یاریی بۆ مانچستەر سیتی کردووە.
رونیشیکردووەتەوە، گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەلایەن مان یونایتدەوە ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی چەند یانەیەکی تری ئەوروپا کە ئارسناڵ و ئینتەر میلان و ئەتلەتیکۆ مەدریدن هەمان یاریزانیان دەوێت.
خ . ک