چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دەگەرێنەوە

PM:01:28:31/03/2026

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆندی و باڵدی و دی یۆنگ و ئیرک گارسیا بۆ یاریی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پێکانەکانیان چاک دەبنەوە.

پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا بەرشەلۆنە چەندین یاریزانی گرنگی بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا، بەڵام پشووە نێودەوڵەتییەکانی فیفا یارمەتیدا بۆئەوەی پرۆسەی چاکبوونەوەی زۆربەیان بەرەوپێش بچێت.

رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە هەریەکە لە جولوێس کۆندی و ئەلیخاندرۆ باڵد و فرێنکی دی یۆنگ و ئیرک گارسیا لە قۆناغەکانی کۆتایی پرۆسەی چارسەرکردندان.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەرچوار یاریزانەکە بۆ یاریی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە رۆژی چواری مانگی داهاتوودا دەگەرێنەوە یارییگاکان.

لەلایەکیترەوە سپۆرت ئەوەی ئاشکراکردووە کە رافینیا بەشداری قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ناکات و دەستەی پزیشکی هەوڵ دەدەن بۆ یاریی قۆناغی پیش کۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە ئامادەی بکەن.