PM:06:43:30/03/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆمینگە ستایشی ئاستی ریاڵ مەدرید دەکات و یادگارییەکی خۆی بەرامبەر یانەکە دەگێڕێتەوە.چەند رۆژێک پێش یاری لووتکەی نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن لە چامپیۆنز
لیگ، یەکێک لە هێما دیارەکانی یانە باڤارییەکە بە لێدوانێکی گەرم مێژووی ململانێی
نێوان ئەم دوو جەمسەرەی کیشوەرەکەی بیرهێنایەوە.
ئەفسانەی ئەڵمانی، کارڵ هاینز رومنیگە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئەم یارییەی بە کۆتایی پێشوەختە و کلاسیکۆی ڕاستەقینەی
ئەوروپا وەسف کرد.
ئاماژەی بەوەش دا کە هەردوو
تیپ 28 جار لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی یەک بوونەتەوە، کە ئەمەش
بەرزترین رێژەی ڕووبەڕووبوونەوەیە لە مێژوودا، لەو نێوەندەشدا ریاڵ مەدرید تەنها
بە دوو سەرکەوتن لە پێش بایرنەوەیە.
ئەستێرە پێشووەکەی ئەڵمانیا باسی لە نهێنی سەرکەوتنە بەردەوامەکانی
یانەی شاهانە کرد لە کیشوەرەکەدا و وتی: ئەفسانەی ریاڵ مەدرید لە پەنجاکاندا لەسەر
دەستی دی ستیفانۆ و خێنتۆ لەدایکبوو، دواتریش قۆناغی گالاکتیکۆس هات، ئەم یانەیە
هەمیشە باشترین یاریزانانی جیهان کۆدەکاتەوە، هەر بۆیە لە هەموو نەوەیەکدا بە
بەهێزی دەمێنێتەوە.
رومنیگە لە کۆتاییدا گەڕایەوە بۆ یادەوەرییەکانی و وتی: لە ساڵی 1976 رووبەڕوویان
بووینەوە، ئەو کات تەمەنم 19 ساڵ بوو؛ هەر کە چوومە ناو یاریگاکە، تێگەیشتم کە
یاریکردن بەرامبەر ریاڵ مەدرید تەنها یارییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو ئەزموونێکی
تەواو جیاواز و تایبەتە.