بەرشەلۆنە چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی سۆسیدادە

PM:12:08:22/03/2026

48 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە چاوی لە گواستنەوەی مێرینۆی گۆڵپارێزی سۆسیداد بە نرخێکی کەم لە هاوینی داهاتوو.

یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ئالێکس رێمیرۆی گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ سۆسیداد نزیک بووەتەوە و ئەم یاریزانەی کردووەتە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بۆ هاوینی داهاتوو.

بەپێی راپۆرتەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە چەند وەرزێکە چاودێری ئەم گۆڵپارێزە نێودەوڵەتییە دەکات و پەیوەندی بە بریکارەکەیەوە کردووە بۆ تاوتوێکردنی گواستنەوەی بۆ یاریگای کامپ نۆ.

هەرچەندە پێشتر مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆ بوو بەڵام لە هاوینی داهاتوودا و بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2027دا ئەو بڕە پارەیە بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ کەمدەبێتەوە و ئەگەری هەیە بە بڕێکی کەمتریش لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد جیاببێتەوە.

کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە ئێستا لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە ئایا لە هاوینی داهاتوودا بە بڕە پارەیەکی کەم بی کڕێت یان چاوەڕێ بکات تا ساڵی 2027 بە خۆڕایی بیگوازێتەوە و بڕیاری کۆتاییش بەستراوەتەوە بە یاساکانی یاری خاوێن و باری دارایی یانەکە بەرانبەر لالیگا.

یانە کەتەلۆنییەکە بژاردەی چێزنیشی لەبەردەستە کە گرێبەستەکەی تا 2027 بەردەوامە بەڵام دەتوانێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی پێ بهێنێت یان وەک گۆڵپارێزی سێیەم بیهێڵێتەوە.