PM:05:42:18/03/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا بیر لە داهاتووی خۆی دەکاتە و رووبەرووبوونەوەی ئارسناڵ تاقیکردنەوەیەکی سەخت دەبێت بۆی.
پاش شکستی یانەی مانچستەر سیتی لە قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا و دوورکەوتنەوەی بە جیاوازی 9 خاڵ لە یانەی ئارسناڵی پێشەنگی پریمەرلیگ، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی بە جددی دەستی بە بیرکردنەوە لە داهاتووی خۆی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، گواردیۆلا بڕیاری کۆتایی لەسەر مانەوە یان ڕۆیشتنی لە یانە ئینگلیزییەکە دەخاتە دوای یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، کە بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر ئارسناڵ ئەنجام بدرێت.
هەرچەندە گرێبەستی ئەم ڕاهێنەرە تا کۆتایی وەرزی 2027 بەردەوامە، بەڵام شکستی بەردەوامی سیتی لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ و تەنها بردنەوەی یەک نازناو لە ماوەی 10 وەرزدا، گومان و پرسیاری زۆری لەسەر مانەوەی دروستکردووە.
لە ئێستادا هاندەرانی ستیزن چاویان لە یاریگای ویمبلییە بۆ بردنەوەی نازناوی جامی فا کەپ، تاوەکو تیپەکە متمانە بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، دوای ئەوەش تیپەکە ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوڵ لە چوارگۆشەی زێڕینی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە 4ی نیسانی داهاتوودا، کە ئەمە وەک تاقیکردنەوەیەکی دیکەی سەخت بۆ پیپ و یاریزانەکانی دادەنرێت لە م وەرزە سەختەیاندا.