PM:04:43:18/03/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ بکات و ئینتەریش فرۆشتنی رەتدەکاتەوە.
پێگەی ئێل ناسیۆنالی ئیسپانی رایگەیاند، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی خولی ئیتاڵیا.
ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی چێڵسی ئامانجیان ئەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەر میلان ئیمزابکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لیام رۆسێنیۆری راهێنەری یانە لەندەنیەکە سەرسامە بە تواناکانی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە و داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت پەلکێشی ریزەکانی پێکهاتەکەی بکەن.
دوپاتیکردووەتەوە، یانەی ئینتەر میلان بە هیچ شێوەیەک بیریان لە فرۆشتنی لاوتارۆ نەکردووەتەوە لەبەرئەوەی کاپتنی یانەکەیانە و دڵخۆشن بە ئاستی بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی 90 ملیۆن یۆرۆییان پێشکەش بکرێت ئەوا بیر لە دەستبەرداربوون لێی دەکەنەوە.
لاوتارۆ لە 2018ەوە گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر میلان ئیمزاکردووە، 171گۆڵ و 54 ئەسیستی هەیە لە 370 یاریی یانەکەیدا، حەوت نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە کە دوو نازناویان خولی ئیتاڵیە.
خ . ک