PM:02:31:18/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپول هەوڵەکانی بۆ
گواستنەوەی ناوەڕاستکارێک دەستپێکردووە و چاویان لە گرێبەستکردنە لەگەڵ کاماڤینگا.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی
کەتەلۆنی، چەند یانەیەکی خولی ئینگلتەرا ئارەزووی گواستنەوەی ئێدواردو کاماڤینگا،
ئەستێرەی ریاڵ مەدرید دەکەن، لە نێویاندا یانەی لیڤەرپوول وەک سەرسەخترین پاڵێوراو
بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە فەڕەنسییە دەرکەوتووە.
هەرچەندە
ئادەم وارتۆن، یاریزانی کریستاڵ پاڵاس، بژاردەی یەکەمی لیڤەرپوولە بۆ بەهێزکردنی
هێڵی ناوەند، بەڵام داواکردنی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لەلایەن یانەکەیەوە وای کردووە رێدز
بیر لە جێگرەوەی بکاتەوە.
لە
بەرامبەردا، ریاڵ مەدرید بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی فرۆشتنی کاماڤینگا
دیاریکردووە، کە هاوتای نرخە بازاڕییەکەیەتی، ئەمەش وای کردووە ببێتە بژاردەیەکی
گونجاوتر بۆ لیڤەرپوول لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا.
ئێستا
هەمووان چاوەڕێی جوڵەی فەرمی کارگێڕی لیڤەرپوول دەکەن بۆ یەکلاکردنەوەی ناسنامەی
یاریزانە نوێیەکەی هێڵی ناوەندیان، کە دەکرێت ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکەی ریاڵ
مەدرید بێت.