مان یونایتد بەنیازە گرێبەستی برونۆ تا 2029 نوێبکاتەوە

PM:01:08:18/03/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد رۆیشتنی برونۆ رەتدەکاتەوە و بەنیازە گرێبەستەکەی تا 2029 نوێبکاتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی هیلالی سعودی و چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا لە پێش هەموویان بایرن میونشن خواستی گواستنەوەی برونۆ فێرناندێزیان هەیە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی رایگەیاند، بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد برونۆ فێرناندێزیان ئاگادار کردووەتەوە کە خواستی ئەەیان هەیە پارێزگاری لە تواناکانی بکەن.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە ئامانجی شەیتانە سوورەکان ئەوەیە رێگری لە رۆیشتنی ئەستێرە پۆرتوگالیەکەیان بکەن بەتایبەت بۆ خولی سعودیە دوای ئەوەی ئۆفەری گەورە لە یانەی هیلالەوە پێشکەشی ئەو یاریزانە کراوە.

رونیشیکردووەتەوە، کارگێڕی مان یونایتد بەنیازن گرێبەستی برونۆ تا ساڵی 2029 نوێبکەنەوە بەهۆی ئەو ئاستەبەرزەی کە پێشکەشی دەکات لە کاتێکدا گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت.

لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە، کاپتنەکەی مانچستەر یونایتد تا دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی نادات و ئەگەر یانەکەی بگاتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو ئەوا بڕیاری مانەوە دەدات.

خ . ک