PM:08:22:17/03/2026
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارنی سڵۆت لە لێواری دوورخستنەوەدایە و
یارییەکەی گەڵاتەسەرای دەبێتە بڕیاردەری داهاتووی راهێنەرە هۆڵەندییەکەی لیڤەرپوول.
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە دۆخێکی یەکجار
هەستیار و پڕ لە فشاردایە، ئەنجامە ناجێگیرەکانی ئەم دواییەی تیپەکە لەسەر ئاستی
ناوخۆیی و ئەورووپی، کارگێڕی یانەکەی ناچار کردووە بە جددی بیر لە دوورخستنەوەی ئارنی
سڵۆت بکەنەوە.
بەپێی
هەواڵێکی تۆپ سکێڵز سپۆرتس، یاریی داهاتووی سوورپۆشەکان لە چامپیۆنز
لیگ بەرامبەر یانەی گەڵاتەسەرای تورکی، تەنها یارییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو
بڕیاردەری کۆتایی دەبێت لەسەر چارەنووسی ئەم راهێنەرە هۆڵەندییە لە یاریگای ئانفێڵد.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر لیڤەرپوول
نەتوانێت بەسەر بەربەستی یانە تورکییەکەدا سەربکەوێت و لە پاڵەوانێتییەکە ماڵئاوایی
بکات، ئەوا کارگێڕی یانەکە بێ دوودڵی لەم هەفتەیەدا کۆتایی بە گرێبەستی سڵۆت دەهێنێنن.
ئەمە لە
کاتێکدایە کە هاندەرانی یانەکە چاوەڕوانییەکی زۆریان لە جێگرەوەکەی یۆرگن کڵۆپ هەبوو،
بەڵام ئێستا وادیارە کاتەکانی ئەو لەگەڵ تیپەکە بەسەرچوون، مەگەر ئەوەی تەنها
پەرجۆیەکی گەورە لە یاریگادا ڕوو بدات و تیپەکە بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.