باستۆنی دەچێتە بەرشەلۆنە یان لیڤەرپوڵ؟

PM:03:57:17/03/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ گفتوگۆی گواستنەوەی باستۆنی دەستپێکردووە بەڵام ئەو یاریزانە بەرشەلۆنەی پێباشترە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت رایگەیاندووە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری ئیتاڵی.

لاگازێتا رایگەیاندووە، ئەو یاریزانە لاری نییە لە جێهێشتنی ئینتەر میلان بەڵام ئۆفەری لیڤەرپوڵی رەتکردووەتەوە و ئەگەر بڕیار لە جێهێشتنی یانەکەی بدات ئەوا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانەی ئینتەر میلانیش ئامادەن دەستبەرداری بەرگریکارە ئیتاڵیەکەیان ببن تا بتوانن بۆ وەرزی داهاتوو چەند گرێبەستێک ئەنجامبدەن بەڵام بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

رونیشیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنەش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کە ئەو یاریزانە بگوازنەوە لەسەر داوای هاسنی فلیکی راهێنەری یانەکەیان بەڵام لە کاتێکدا کە کێشە داراییەکانیان چارەسەر ببن.

لە کۆتاییشدا باسی لەوە کردووە، یانە کەتەلۆنیەکە بەنیازە یەکێک لە یاریزانەکانی کە ئەگەری زۆرە سئەلیخاندرۆ باڵدی بێت تێکەڵی بابەتی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ باستۆنی بکات.
خ . ک