AM:09:54:17/03/2026
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا رایگەیاند تیپەکەی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی
ریمۆنتادا و ئەربیلیواش وتی یاریزانەکانم لەسەختی یارییەکە ئاگادارکردووەتەوە.
پیپ گواردیۆلا پێش ڕووبەروبونەوەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی
بەوەکرد کە لە یارییەکی لەم شێوەیەدا کارکردن لەسەر لایەنی دەرونی یاریزانەکان
گرنگترە لە باس کردنی تاکتیک.
وتیشی یاریگای ئیتیحاد هەمیشە پاڵپشتی کردوون و پێویستە
بەتەوای سوود لە وزەی هاندەرەکانمان وەربگرین.
گواردیۆلا جەختی لەوەکردەوە کە تیپەکەی بەتەواوی
ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ریمۆنتادا و لە رابردوودا ئەنجامی لەم شێوەیەیان
گەراندووەتەوە.
راهێنەرەکەی ستیزن ئەوەی ئاشکراکرد کە پێویستە لە خولەکی
یەکەوە تاوەکوو کۆتایی بەباشی هێرش ببەین و بەباشیش بەرگری بکەین، چونکە
بەرامبەرەکەیان هێزی تەواوییان هەیە بۆ بردنەوەی یارییەکە.
لەلایەکیترەوە ئەلڤارۆ ئەربیلیوا وتی کیلیان مباپێ
لەگەڵمان دەبێت و بەشداری یارییەکە دەکات و بەگەرانەوەی زۆر دڵخۆشم.
وتیشی بەتەواوی ئامادەین بۆ یارییەکە و یاریزانەکانیشم
لە سەختی یاریگا و تیپی بەرامبەر ئاگادارکردووەتەوە.
سەبارەت بەوەی ئایا ئەم یارییە چارەنووسی دیاریی دەکات ئاماژەی
بەوەکرد کە گرنگی بەوەنادات وەرزی داهاتوو راهێنەری ریاڵ مەدریدە یاخود نا ئێستا
ئەوەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت سەرکەوتنە بەرامبەر سیتی.
ئەربیلیوا ستایشی ئاستی ڤاڵڤێردی کردوو و ئاماژەی
بەوەکرد کە ئێستا لەوپەڕی ئاست بەرزیدایە و گۆڵ تۆماردەکات و هیوادارم بەم شێوەیە
بەردەوامبێت.
لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکرد کە گولەر گۆڵێکی نایابی
بەرامبەر بە ئێڵجی تۆمارکردوو و یاریزانێکی گرنگی پلانەکانیشمە و بێگومان لەم
یارییەش دەرفەتی پێدەدرێت.