فەرمی.. ئەنچیلۆتی لیستی یاریزانەکانی بەرازیلی راگەیاند

AM:09:00:17/03/2026

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی دۆستانەی داهاتوو راگەیاند و نەیمار بانگێشت نەکراوە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لیستی کۆتایی بۆ دوو یاریی داهاتووی سامبا ئاشکراکردوو و 27 یاریزانی لە یانە جیاوازەکانی جیهان بانگێشت کردووە.

لە لیستەکەدا گرنگترین گۆڵپارێزەکان برتین لە ئەلیسۆن پیکەر و ئیدرسۆن و بینتۆ.

بۆ هێڵی بەرگری راهێنەرەکە ناوە دیارەکانی برتییە لە گابرێل ماگالایش و مارکینیۆس و دانیلۆ و بریمەر و ئەلیکس ساندرۆ.

ئەنچیلۆتی بۆ هێڵی ناوەراست هەریەکە لە سانتۆس و کاسمیرۆ و دانیلۆ و فابینهۆ و گابرێل ساریای بانگێشت کردووە.

هێڵی هێرشبردنیش گرنگترین یاریزانەکانی پێک دێت لە ئیندریک و رافینیا و ڤینیسیۆس جۆنیۆر و کونها و جواو پیدرۆ.

لەلایەکیترەوە نەیمار بانگێشت نەکراوە و کارلۆ ئەنچیلۆتیش هۆکارەکەی بۆ نائامادەی لایەنی جەستەی ئەو یاریزانە گەراندەوە.

وابڕیارە بەرازیل دوو یاریی دۆستانە بەم لیستەوە بەرامبەر بە هەڵبژاردەکانی کرواتیا و فەرەنسا لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجام بدات.