PM:07:52:16/03/2026
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فیفا کۆمەڵی یاسای نوێ و گرنگ دەردەکات و بڕیارە
بۆ مۆندیالی 2026 پەیڕەو بکرێن.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ کۆمەڵێک
یاسای نوێی توندی پەسەند کرد کە بڕیارە لە مۆندیالی 2026 لە وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا
و مەکسیک جێبەجێ بکرێن بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاتی بەفیڕۆچوو لە ناو یاریگەکاندا.
بەپێی
ڕاپۆرتێکی تۆڕی ئی ئێس پی ئێن یەکێک
لە گرنگترین گۆڕانکارییەکان ئەوەیە کە دەبێت یاریزانی گۆڕدراو لە ماوەی تەنها دە چرکەدا
یاریگە جێبهێڵێت ئەگەرنا یاریزانە جێگرەوەکە بۆ ماوەی یەک خولەک لە دەرەوە
ڕادەگیرێت.
هەروەها
یاسایەکی توند بۆ هاوێشتنی تۆپ یان ئاوت دانراوە کە دەبێت لە ماوەی تەنها پێنج چرکەدا
جێبەجێ بکرێت ئەگەرنا تۆپەکە دەدرێت بە تیپی بەرامبەر و جگە لەمانەش هەر یاریزانێک
لە ناو یاریگەدا چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت پێویستە بۆ ماوەی یەک خولەک لە دەرەوەی
هێڵەکان بمێنێتەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە.
وە لە هەنگاوێکی تریشدا دەسەڵاتەکانی تەکنەلۆژیای
ڤیدیۆ یان ڤار فراوانتر کراون بۆ ئەوەی بتوانێت پێداچوونەوە بۆ کارتە زەردەکانی
دووەم و بڕیارە هەڵەکانی کۆڕنەریش بکات بەو مەرجەی هەڵەیەکی ڕوون و ئاشکرا لە
ئارادا بێت.