مان سیتی دەیەوێت پیدرۆ پۆرۆ بگوازێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو

PM:03:45:16/03/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی دەیەوێت کێشەکانی تۆتنهام بقۆزێتەوە تا بتوانێت پیدرۆ پۆرۆ بگوازێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی بە وردی چاودێری بارودۆخی یانەی تۆتنهام دەکات و دەیەوێت کێشەکانی ئەو یانەیە لە سوودی خۆی بەکاربهێنێت.

پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی مانچستەر سیتی پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا پیدرۆ پۆرۆی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام بگوازنەوە.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی ئەو ئاستە نایابەی کە لە چەند ساڵی رابردوودا پێشکەشی کردووە بەتایبەت لە دروستکردنی هەلی گۆڵدا، بووەتە هۆکاری ئەوەی کە مان سیتی ئەو یاریزانە بکاتە ئامانج.

دەشڵێت، بەرگریکارە ئیسپانیەکە بیری لە جێهێشتنی یانەی تۆتنهام کردووەتەوە ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە چەندین یانە چاودێری بکەن و هەوڵی گواستنەوەی بدەن.

رونیشیکردووەتەوە، ئەمە یەکەمجار نییە کە مان سیتی گواستنەوەی پیدرۆ پۆرۆ بکاتە ئامانج بەڵکو لە ساڵی 2019شدا هەمان یاریزانی ویستوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە لە گواستنەوەی.

پیدرۆ پۆرۆ لەم وەرزەدا بەشداری لە 37 یاریی تۆتنهام کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، تا ئێستا یەک گۆڵی تۆمارکردووە بەڵام پێنج گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

خ . ک