سبەینێ چوار یاریی چامپیۆنز لیگ ئەنجامدەدرێن

PM:02:18:16/03/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە چامپیۆنز لیگ ریاڵ مەدرید میوانداری مان سیتی دەکات و پاریس رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.

سبەینێ لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ، لە کاتژمێر 11، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەبێتەوە.

لە یاریی چووندا، یانەی شاهانە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنابوو، لەم یارییەدا تا ڕادەیەک ئەرکی ئاسانترە لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.

لە بەرامبەر مانچستەر سیتی دەیەوێت بە سوود وەرگرتن لە یاریگای خۆی و پشتگیری هاندەران بتوانێت ریمۆنتادا بکات و بەسەر یانەی ریاڵ مەدریددا ئەم قۆناغە تێبپەڕێنێت.

لە هەمان کاتدا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەبێتەوە، ئارسناڵیش لە یاریگای ئیمارات بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن یارییدەکات.

لە کاتژمێر هەشت و 45 خولەکدا، یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی بودۆ گلێمتی نەرویجی دەبێتەوە.

خ . ک