کاریک: دەمانەوێت لەسەر بردنەوە رابێین

PM:11:09:15/03/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاریک دوپاتیکردەوە شانازی بە یاریزانەکانیەوە دەکات و دەیانەوێت لەسەر بردنەوە رابێین.

مایکڵ کاریک، راهێنەری مانچستەر یونایتد، خۆشحاڵیی خۆی بە ئاستی تیپەکەی دەربڕی دوای ئەوەی توانییان لە یانەی ئەستۆن ڤێلا ببەنەوە و سەرکەون بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ.

کاریک بەوە کرد کە ئەم سەرکەوتنە وەڵامێکی گونجاو بوو بۆ شکستی پێشوویان بەرامبەر نیوکاسڵ، و جەختی لەوە کردەوە کە یاریزانەکانی لە کاتە هەستیارەکاندا توانای یەکلاکردنەوەی یارییەکەیان هەبووە.

راهێنەرەکەی یونایتد ستایشی تایبەتی بۆ برۆنۆ فێرناندێز و کاسێمێرۆ هەبوو، ئاماژەی بەوە کرد کە تێگەیشتنێکی بێوێنە لە نێوانیاندا هەیە.

سەبارەت بە برۆنۆ، کە لەم یارییەدا دوو گۆڵی دروست کرد، کاریک وتی: ئەو یاریزانێکە هەمیشە دەتوانیت پشتی پێ ببەستیت و لە ساتە یەکلاکەرەوەکاندا کاریگەری خۆی نیشان دەدات.

کاریک باسی لەوەشکرد، هەرچەندە گەیشتن بە پلەی سێیەم هەستێکی خۆشە و دەیانەوێت لەسەری رابێن، بەڵام هێشتا ڕێگەیەکی درێژیان لەبەردەمە و پێویستە بە تەرکیزێکی زۆرەوە بەردەوام بن.