خولی ئینگلتەرا.. مان سیتی دوو خاڵی لەدەستدا

AM:01:16:15/03/2026

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی بە گۆڵێک لەگەڵ وێستهام یەکسانبوو و بە جیاوازیییەکی زۆر کەوتە دوای ئارسناڵەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 30ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مان سیتی بریندار بووە میوانی وێستهام یونایتد.

تایمی یەکەم، مان سیتی سەرەتا باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 31 سیلڤا گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد، بەڵام چوار خولەک دواتر وێستهام ئەنجامەکەی بە گۆڵێکی مافروبانۆس یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەم، هەردوولا چەندین گۆرانکارییان ئەنجامدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و یارییەکە تا کۆتایی بە یەکسانبوون بە گۆڵێک مایەوە.

بەم ئەنجامە مان سیتی بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە، بە جیاوازی 9 خال لەدوای ئارسناڵی دووەمە، ئەگەر چی سیتی یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.