خولی سعودیە.. نەسڕ گۆڵبارانی خەلیجی کرد و بێ رکابەر پێشەنگیی گرتووە

AM:12:30:15/03/2026

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە نەسڕ بە پێنج گۆڵ گۆڵبارانی خەلیجی کرد و بێ رکابەر پێشەنگیی گرتووە.

لە یارییەکی هەفتەی 26ی خولی سعودیە یانەی نەسڕی پێشەنگ بووە میوانی یانەی خەلیج.

تایمی یەکەم، نەسڕ باشتر یاریی کرد و لەو تایمەدا تەنیا یەک گۆڵیان تۆمارکرد، ئەویش عەبدوڵا حەمدان بوو لە خولەکی 30.

لە تایمی دووەم، زەعیم بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگای کرد و چوار گۆڵی دیکەی لە خولەکەکانی 54 و 73 و 79 و 90 لە رێگەی ئەیمەن یەحیا و دوو گۆڵی فیلێکس و گۆڵێکی دیکەی ئەنجیلۆ نووسیەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە ۆێنج گۆڵی بێوەڵام لە سودی نەسڕ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی خیسۆس بە 67 خاڵ پێشەنگیی گرتووە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش یانەی هیلال بە بردنەوە لە فەتح چووە پلەی دووەمی ریزبەندی.