سلۆت: دەبێت لەبەردەم گۆڵدا بێ بەزەیی بین

PM:10:12:14/03/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت رایگەیاند دەبێت لەبەردەم گۆڵدا بێ بەزەیی بن و تەنیا ئامانجیان بردنەوەیە بەرامبەر سپێرز.

ئارنی سلۆت، ڕاهێنەری لیڤەرپوول، پێش یارییەکەی تۆتنهام وتی: ئێمە یاریی دەکەین بۆ ئەوەی شتێک بسەلمێنین چونکە لە دوو یاری ڕابردوومان لە خول و چامپیۆنزلیگ دۆڕاوین.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیپەکەی لە ئێستادا لە قۆناغێکی سەختدایە و دەبێت ئێستا بجەنگن لە پێناو بردنەوە و ئەمەش شتێکی روونە، بەڵام لیڤەرپوول باشترین شوێنە بۆ ئەوەی تێیدا بجەنگیت و بگەیتەوە بە ئاستی خۆت.

دەشڵێت: چاوەڕوانی یارییەکی جیاواز لە تۆتنهام دەکات لە ژێر سەرپەرشتی ئیگۆر تودۆر، هاندەرانی لیڤەرپوولیش لە هەر بارودۆخێکدا بێت تەنیا چاوەڕێی سەرکەوتن لە تیپەکەیان دەکەن، چ بەرامبەر مان سیتی بێت یان تۆتنهام.

سلۆت نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی تیپەکەی بێبەزەیی نییە لەبەردەم گۆڵدا و وتی کە دەبێت فێر ببین کاتێک هەلێکمان بۆ دەڕەخسێت، وەکو ئەوەی دوا هەلی ژیانمان بێت مامەڵەی لەگەڵ بکەین.