PM:11:15:05/03/2026
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی وەلید رەگراگی وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی مەغریب ئاشکراکردوو و سوپاسی هەموانی کرد.
وەلید رەگراگی راهێنەری مەغریب لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڤیدۆیەکی ساتی دەستکەوتە گرنگەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەدەستی هێناوە بڵاوکردووتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە سوپاس بۆ هەمووشتێک بەمەش دەردەکەوێت کە وازی لە ئەرکی راهێنەرایەتی مەغریب هێناوە.
رەگراگی بەماوەیەکی کەم توانای دەست کەوتی زێرین بۆ هەڵبژاردەی مەغریب بەدەست بهێنێت بەتایبەت لە جامی جیهانی 2022ی قەتەر توانی هەڵبژاردەکە تاوەکوو قۆناغی پێش کۆتایی ببات.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی مەغریب لە حوزەیرانی داهاتوو مۆندیالیان لە پێشە پێویستە لە ئێستاوە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە دەست بکەن بەهەوڵدان بەمەبەستی جێگرەوەی وەلید رەگراگی و تاوەکوو ئێستاش بەروونی ناسنامەی راهێنەری داهاتووی مەغریب دیارنیە.