AM:01:01:05/03/2026
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئیسپانیا ریاڵ سۆسیداد لە بلباوی بردەوە و بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەتلەتیکۆ گەیشتە یاریی کۆتایی.
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ سۆسیداد لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەتلەتیک بلباوی کرد.
لە یاریی چووندا یانەی ریاڵ سۆسیداد بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنابوو.
لەم یارییەدا و لە هەردوو تایمەکەدا هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر تا لە خولەکی 87 سۆسیداد گۆڵێکیان لە رێگەی ئۆیارزابال بە لێدانی سزا تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
بە ئەنجامی یارییەکانی چوون و گەڕانەوە، یانەی ریاڵ سۆسیداد گەیشتە یاریی کۆتایی و لەو یارییەدا رووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، ئەتلەتیک بلباویش ماڵئاواییکرد.
خ. ک