AM:01:23:06/03/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا کریستاڵ پاڵاس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تۆتنهامی بردەوە و برینەکانی سپێرێزی قوڵترکرد.
لە یارییەکی هەفتەی 29ی پریمەرلیگ تۆتنهام لە یاریگای خۆیان میواندارییان لە کریستاڵ پاڵاس کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لەخولەکی 34سۆلانکێ گۆڵی یەکەمی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد.
پاشان تیپی میوان لەخولەکی 40 تاوەکوو تاوەکوو خولەکی حەوتی کاتی زیادکراو سێ گۆڵی یەک لەدوای یەکیان تۆمارکرد.
سەرئەنجام ئەم تایمەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی کریستاڵ پاڵاس کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا سپێرز هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ کەم کردنەوەی جیاوازییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام یارییەکە بە هەمان ئەنجامی نیوەی یەکەم کۆتایی هات.
کریستاڵ پاڵاس بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 38خاڵ و لەپلەی 13دایە و تۆتنهامیش بە 29خاڵ پلەی 16ی گرتووە و نزیکە لەناوچەی دابەزین.