خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ براوەبوو

AM:12:46:05/03/2026

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە برایتۆنی بردەوە و سێ خاڵی زۆر گرنگی بەدەست هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 30ی پریمەرلیگ ئارسناڵ بووە میوانی یانەی برایتۆن.

لە تایمی یەکەمدا تیپی میوان باشتربوون و توانیان لە خولەکی نۆ لە رێگەی ساکا گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

پاشان خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی گەنەر کۆتایی هات.

لەنیوەی دووەمدا یارییەکە بەبەهێزی مایەوە بەڵام هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.

سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوندی ئارسناڵ کۆتایی هات و سێ خاڵی زۆر گرنگیان بەدەست هێنا و ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە 67خاڵ و لەپلەی یەکەمدان و برایتۆنیش بە 37خاڵ پلەی 12ی گرتووە.

لە یارییەکی تری هەمان هەفتەدا چێڵسی توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەستۆن ڤێلا بباتەوە.