PM:09:21:04/03/2026
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاریزانان و بەرپرسانی ریاڵ مەدرید متمانەیان بە تیمی پزیشکی یانەکەیان نییە و ئەگەری گۆرانکاری هەیە.
پاش ئەوەی بەم دواییانە پێکان بەرۆکی یاریزانەکانی ریاڵ مەدریدی گرتووە بەجۆرێک لە ساڵی 2023 تاوەکوو ئێستا شەش یاریزانی ریاڵ مەدرید بەستەرەی ئەژنۆیان پچراوە کە کۆتا یاریزان رۆدریگۆیە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید و ئەستێرەکانی یانەکە متمانەیان بەم دەستە پزیشکییەی ئێستا نییە کە نیکۆ میهیتیچ سەرکردایەتی دەکات.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەستێرەکانی وەک جود بێلینگهام بۆ چارەسەرکردن گەراوەتەوە لەندەن یاخود مباپێ چووەتە پاریس، ئەمەش لەبەر نیگەرانی لە پزیشکەکانی ئێستای مێرێنگی.
لە ئێستادا یاریزانە پێکراوەکانی ریاڵ مەدرید زیاترە لە 10 یاریزان کە دیارترینیان بێڵینگهام و مباپێ و هۆیسن و کارێراس و مێلیتاو و رۆدریگۆیە.