PM:01:32:03/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مەرموش نیگەرانە لە
کەم یاریی پێکردنی و ئامادەیە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات.
عومەر مەرموشی
ئەستێرەی میسری بەهۆی ئەوەی لەلایەن پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتیەوە
بەردەوام وەک یاریزانییەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا کراوە نیگەرانە لە بارودۆخی لە یانە
ئینگلیزیە.
پێگەی تریبال
فوتبۆڵ بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرە میسریەکە بە بەڕێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە کە
ئامادەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا یانە ئینگلیزیەمکە جێبهێڵێت.
ئەو پێگەیە
نوسیویەتی، ئێستا تۆپەکە لە یاریگای یانەی بەرشەلۆنەدایە تا ئەو یاریزانە
بگوازنەوە لەبەرئەوەی لە ماوەی رابردوودا باس لە گرنگی پێدانی یانە کەتەلۆنیەکە
بەو یاریزانە کراوە.
دوپاتیکردووەتەوە
کە ئەرکی بەرشەلۆنە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ عومەر مەرموش ئاسان نابێت بەهۆی
ئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەیە 75 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرجبکات.
دەشڵێت، چەند
یانەیەکی تریش هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج کە ئەوانیش ئەستۆن ڤێلا و
تۆتنهامی ئینگلیزی و هەردوو یانەی گەڵەتەسەرای و فەنارباخچەی تورکین.
خ . ک