PM:05:14:02/03/2026
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆتینیۆ لە ئێستادا بێ یانەیە و سێ ئۆفەری لەلایەن یانەکانی ئیسپانیاوە پێشکەش کراوە.
فیلیپی کۆتینیۆی ئەستێرەی بەرازیلی لە ماوەی رابردوودا بە فەرمی رۆیشتنی لە یانەی ڤاسکۆ دی گاما راگەیاند دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانە بەرازیلیە هەڵوەشاندەوە.
لە ئێستادا ئەستێرە بەرازیلیە 33 ساڵەکە بێ یانەیە و چاوەڕێی ئەو ئۆفەرانە دەکات کە پێشکەشی دەکرێن تا جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ یارییکردن و بینینەوەی لە لاکێشە سەوزەکەدا.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، سێ یانەی خولی ئیسپانیا کە ئەوانیش جیرۆنا و رایۆ ڤاییکانۆ و ئێلچین دەیانەوایت کۆتینیۆ بگوازنەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵێکی تر.
موندۆ دەڵێت، بەرپرسانی جیرۆنا دەیانەوێت سوود لە ئەزمونە زۆرەکەی ئەو یاریزانە وەربگرن کە پێشتر لە بەرشەلۆنە یاریکردووە تا سەرکردایەتی یانەکەیان بکات لە هیلی ناوەڕاستدا.
باسی لەوەش کردووە، سیانەی رایۆ ڤاییکانۆش لە یەک کاتدا ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزابکات ئەگەر رازیبیت بەوەی مووچەیەکی زۆر وەرنەگرێت.
سێیەم یانەش کە ئێلچییە تەنها یەک ئامانجیان هەیە لە گواستنەوەی کۆتینیۆ ئەویش ئەوەیە کە هاوسەنگی لەنێوان هێڵی هێرشبردن و ناوەڕاست دروستبکات و دڵنیان ئەگەر کاتی پێبدرێت ئەوا کاریگەری دروستدەکات.
خ . ک