ڤان دی ڤین دەیەوێت بچێتە ریاڵ مەدرید

PM:01:29:02/03/2026

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤان دی ڤین نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام رەتکردووەتەوە کە هۆکارەکەی ریاڵ مەدریدە.

میکی ڤان دی ڤینی بەرگریکاری هۆڵەندی بەهۆی ئەوەی بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتووە لە یانە لەندەنیەکە بووەتە جێگای گرنگی پێدان لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە.

پێگەی تیم تۆڵک رایگەیاندووە، لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی تۆتنهام ئۆفەرێکیان پێشکەشی ڤان دی ڤین کردووە لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2031 لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە 2029 کۆتاییدێت.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، گرنگی پێدانی یانەی ریاڵ مەدرید بە بەرگریکارە هۆڵەندیەکە تاکە هۆکاری ئەوەیە کە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام رەتبکاتەوە.

دەشڵێت، ڤان دی ڤین خەونی ئەوەیە درێسی یانەی ریاڵ مەدرید بپۆشێت و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات بۆ وەرزی داهاتوو، لە ئێستاشدا چاوەڕێی ئۆفەری فەرمی یانە ئیسپانیەکە دەکات.

لە کۆتاییشدا باسی لەوە کردووە، جگە لە ریاڵ مەدرید هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتدیش هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج لە کاتێکدا ئەگەر تۆتنهام بیفرۆشێت ئەوا داوای 115 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

خ . ک