مان یو کێ دەکات بە جێگرەوەی کاسیمیرۆ؟

PM:10:33:02/03/2026

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد دەیەوێت پاش رۆیشتنی جێگەی کاسیمیرۆ بە چەند ئەستێرەیەک پڕبکاتەوە.
مانچستەر یونایتد خۆی بۆ قۆناغێکی نوێ ئامادە دەکات و خەریکی داڕشتنی پلانێکی تۆکمەیە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کاسیمێرۆی بەرازیلی، کە بڕیاری داوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئۆڵد ترافۆرد جێبهێڵێت و ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.
سەرەڕای ئەوەی یانەکە مافی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی تریش هەبوو، بەڵام مایکڵ کاریکی ڕاهێنەر خوازیارە خوێنێکی نوێ و گەنج بکاتە ناو هێڵی ناوەندی تیپەکەی، بەتایبەت دوای ئەوەی یانەکە لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی پریمەرلیگ جێگیر بووە.
بۆ ئەم مەبەستە، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بودجەیەکی خەیاڵییان بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ تەرخان کردووە بۆ کڕینی یاریزانێکی ئاستبەرز کە بتوانێت ڕێبەرایەتی پڕۆژە وەرزشییەکەیان بکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی بەریتانیا، پێنج ناو لەسەر مێزی یانەکەن کە دیارترینیان برونو گیمارێش و ساندرو تۆنالین لە یانەی نیوکاسڵ، لەگەڵ ئەلیۆت ئەندەرسۆن لە نۆتینگهام فۆرێست وەک بژاردەیەکی ستراتیژی بۆ داهاتوو.
ئەم جووڵە پێشوەختەی مانچستەر یونایتد نیشانەی جددیبوونیانە بۆ پاراستنی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکەن و دەیانەوێت هێڵی ناوەندیان بە یاریزانی زۆر باش تۆکمە بکەن.