AM:12:51:02/03/2026
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا و لە یارییەکی پر گۆڵدا یۆڤانتۆس و رۆما بە سێ گۆڵ یەکسانبوون.
لە یارییەکی هەفتەی 27ی خولی ئیتاڵیا گورگەکانی رۆما میواندارییان لە خانمە پیرەکانی یۆڤانتۆس کرد.
لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک گۆڵکردن دواکەوت بۆ خولەکی 39کاتێک لەوکاتەدا ویسلی لیما توانی گۆڵی یەکەم بۆ خاوەن ماڵ تۆماربکات و سەرئەنجام نیوەی یەکەمیش لەبەرژەوەندی رۆما کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا یوڤی لە خولەکی 47لەرێگەی کۆنسێساو گۆڵی یەکسانبوونەوەیان تۆمارکردوو و پاشان ئێن دیکا لە خولەکی 54دووەم گۆڵی بۆ رۆما تۆمارکرد.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 65کاتێک مالین سێیەم گۆڵیشی بۆ رۆما تۆمارکرد.
پاشان یوڤی گەرانەوە بۆناو کەش و هەوای یارییکە و لە خولەکەکانی 78 و سێی کاتی زیادکراو دوو گۆڵیان تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ کۆتایی هات و یوڤی بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 47خاڵ و لەپلەی شەشەمدایە و رۆماش بە 51خاڵ پلەی پلەی چوارەمی گرتووە.