PM:02:30:01/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئێران خوێندنەوە بۆ
کشانەوە لە بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 دەکات و عێراقیش وەک جێگرەوەی دیاری
دەکرێت.
بەهۆی هێرشەکانی
وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتی ئێران، وەرزشی ئەو وڵاتە راگیراوە و چاوەڕێ
دەکرێت بڕیاری نەخوازراو لەسەر هەڵبژاردەکەش بدرێت.
مەهدی تاجی سەرۆکی
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە بەم حاڵەی ئێستای
وڵاتەکەیان ئەستەمە بتوانن بەشداری یارییەکانی مۆندیال بکەن وەک کاردانەوەیەک دژی هێرشەکان
بۆ سەر وڵاتەکەیان.
ئاماژەی بەوەشدا
هێشتا بڕیاری یەکلاکەرەوەیان نەداوە لەسەر بەشداریکردن یان نەکردن لە مۆندیالی
2026دا بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا خوێندنەوەی تەواو بۆ ئەو بابەتە دەکەن و ئەو
کاتە بڕیای کۆتایی دەدەن.
بە پێی هەواڵی
رۆژنامەکانیش بێت، ئەگەر هەڵبژاردەی ئێران بکشێتەوە لە بەشداریکردن لە مۆندیال
ئەوا دەستبەجێ هەڵبژاردەی عێراق راستەوخۆ گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر دەکات.
جگە لەوەش
هەڵبژاردەی ئیمارات لە جیاتی هەڵبژاردەی عێراق دەچێتە قۆناغی پشکۆی پاڵاوتنەکانی
مۆندیال و چاوەڕێی براوەی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بۆلیڤیا و سۆرینام دەکات.
خ . ک