باشترین یانەکانی ئەم وەرزەی ئەوروپا دیاریکران

PM:01:14:01/03/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ باشترین یانەی ئەم وەرزەی ئەوروپایە و بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید پێنجەم و نۆیەمن.

پێگەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ریزبەندی باشترین یانەکانی لەم وەرزەدا بڵاوکردەوە، ریزبەندییەکە بەپێی ئەنجامی یانەکان لە چامپیۆنز لیگ و یۆرۆپا لیگ و کۆنفرانس لیگ دیاریکراوە.

یانەی ئارسناڵ لە پێشەنگی باشترین یانەکانی ئەم وەرزەدایە بە کۆکردنەوەی 29 پۆینت 500 خاڵ، یانەی بایرن میونشن پلەی دووەمی ریزبەندییەکەی گرتووە بەشێوەیەک کە 27 پۆینت 250 خاڵی هەیە.

یانەکانی لیڤەرپوڵ بە 25 خاڵ و تۆتنهام بە 24 پۆینت 750 خاڵ لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدان، یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی پێنجەمدایە و چێڵسی و سپۆرتینگ و مان سیتی لە پلەکانی شەشەم تا هەشتەمدان.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە 21 پۆینت 500 خاڵ لە پلەی نۆیەمی باشترین یانەکانی ئەم وەرزەی ئەوروپادایە.

خ . ک