AM:11:40:01/03/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی دوپاتیکردەوە لە
خولی فەرەنسادا هیچ یارییەک ئاسان نییە و پیشانیاندا کە تیپەکە دەزانێت چۆن لە بارودۆخە
سەختەکاندا بەرگری بکات.
دوای ئەوەی پاریس سان جێرمان توانی بە زەحمەت لە یانەی لۆ هاڤەر بباتەوە،
لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەکە وتی:ئەمە یەکێک بوو لەو یارییانەی کە پێویستی بە پشوودرێژییەکی زۆر هەبوو، لۆ
هاڤەر بە 10یاریزان لە ناوچەی خۆیان بەرگرییان دەکرد و هیچ بۆشاییەکیان نەدەدا بە ئێمە.
دەشڵێت: لە
خولێکی وەک خولی فەڕەنسیدا، هیچ یارییەکی ئاسان بوونی نییە، هەندێکجار بردنەوە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە جیاوازی پێنج گۆڵگرنگترە، چونکە نیشانی دەدات کە تیپەکە دەزانێت چۆن لە بارودۆخە سەختەکاندا
بجەنگێت و سێ خاڵەکە بەدەست بهێنێت.
ئینریکی ستایشی تەرکیزی یاریزانەکانی کرد و وتی: پیرۆزبایی لە
یاریزانەکانم دەکەم، چونکە نەیانهێشت بێئومێدی دزە بکاتە ناو دڵیان و تا کۆتایی
بەدوای گۆڵدا گەڕان و سەرکەوتووش بوون.
من زۆر دڵخۆشم بەوەی کە تیپەکەم بۆ ماوەی 90 خولەک کۆنتڕۆڵی تەواوی یارییەکەی
کردبوو،ڕێگەیان نەدا ڕکابەرەکەمان هیچ هێرشێکی مەترسیدار بکات، ئەمە ئەو ناسنامەیەیە کە من دەمەوێت
لە پاریس بیبینم.