دی یۆنگ خێرا چاکبونەوەی لە پێکانەکەی رەتدەکاتەوە

PM:12:25:28/02/2026

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی یۆنگ خێرا چاکبونەوەی لە پێکانەکەی رەتدەکاتەوە تا مەترسی نەکەوێتە سەر بەشداریکردن لە مۆندیال.

فرینکی دی یۆنگی ئەستێرەی هۆڵەندی تووشی پێکان بووە لە پاژنەی پێیدا بەو هۆکارەش نزیکەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دووری دەخاتەوە و بەوەش لە چەند یارییەکی یانەکەی بێبەش دەبێت.

رۆژنامەکان باسیان لەوە کردووە کە ئامانجی یانەی بەرشەلۆنە ئەوەیە بە خێرایی ئەو یاریزانە لە پێکانەکەی چاکبکەنەوە تا بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی لە کۆتا مانگەکانی ئەم وەرزەدا.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، دی یۆنگ رەتیکردووەتەوە هەنگاوەکانی چاکبونەوە لە پێکانەکەی خێرا بکات چونکە نایەوێت مەترسی بکاتە سەر خۆی.

سپۆرت دوپاتیکردووەتەوە، ئەو یاریزانە دەیەوێت لە باشترین بارودۆخدا بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان تا مەترسی نەکەوێتە سەر بەشداریکردنی لەمۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی.

دەشڵێت، دی یۆنگ بڕیاریداوە تا بە رێژەی لە سەدا سەد ئامادەنەبێت بۆ یاریکردن ئەوا درێسی بەرشەلۆنە ناپۆشێتەوە لەم وەرزەدا تا نەکەوێتە هەمان هەڵەی رابردوو کە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشدرای جامی یۆرۆ بکات.

خ . ک